کانونی دوھەم 18, 2020 08:49 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق : بنکە ئەمریکیەکان بوونەتە بەندیخانەیەک بۆ لەشکەریانی ئەم وڵاتە

یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە ترس و تۆقانی لەشکەریانی ئەمریکی لە هێزە کانی حەشدی شەعبی گوتی : بنکە ئەمریکیەکان بوونەتە بەندیخانەیەک بۆ ئەم لەشکەریانە و ئەوان بەردەوام لە ئامادەباشیدان .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی عێراقیی ئەننەهەریەن ، کەریم عەلەوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی ، باسی ئەگەری دەسپێبوونەوەی هاریکاری ئاسایشیی عێراق لە گەڵ هێزە ئەمریکیەکان خەون و خەیاڵە و بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی ئەم هێزانە گەڕانەوەی بۆ نیە .

 نوێنەرەکەی هاوپەمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە : عێراق پێویستیی بە لەشکەریانی ئەمریکی نیە و ئەرتەش و حەشدی شەعبی و هیزە  ئاسایشیەکان توانایی بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکیان هەیە کە مەترسی بخاتە سەر ئاسایش و سەقامی وڵات .

 بە دوای تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندس بە دەستی حکومەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە بەغدا ، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق  گەڵاڵەی دەرکردنی لەشکەریانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان پەسەند کرد .

...............

سەرپەیڤ

بۆچوونت