شوبات 26, 2020 08:20 Asia/Tehran
  • کوژرانی تاقمێک فەرماندەری داعش لە ئێراق

هێزە چەکدارەکانی ئێراق ٣٩ ڕەشەکوژ بۆوێنە تاقمێک لە فەرماندەرە گرینگەکانی داعشیان لە بەرزایەکانی خانووکەی سەربە پارێزگەی سەلاحەدین کوشتن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا لەو ئۆپەراسیۆنە دژە ڕەشەکوژیەدا هێزە ئێراقیەکان جگە لە کوشتنی تاقمێک لە فەرماندەرانی ڕێکخراوی ڕەشەکوژی داعش ، دەستیشیان گرت بەسەر جبەخانەیەکی پڕ لە چەک و چۆڵ و بەڵگەنامەش دا، ئەو هێزانە لەماوەیەک لەمەوبەرەوە بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەو ئۆپەڕاسیۆنە دژەڕەشەکوژیەیان بەدژی پاشماوەی ئەو تیرۆریستانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق دەست پێ کردوە.

سەرەڕای تێکشکانی ڕێکخراوی ڕەشەکوژی داعش هێشتاش هەر تاقمێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە ڕەشەکوژە لەناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق جێگیرن و کەم و زۆر کردەوەی ڕەشەکوژانە بەڕێوە دەبەن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت