ئادار 24, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی چوونەدەری هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە ڕۆژاوای ئاسیا

ژێدەرە مێدیاییەکان باسی دەسپێبوونی چوونەدەری هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە بنکەی «الحبانیه» Habbaniyahی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراقیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی فارس؛ تاوەرەکانی چاوەدێری کە هێزە ئەمریکاییەکان لە بەر دەروازەی بنکەی  «الحبانیه»  ی پارێزگای ئەنباری ئێراق سەقامگیریان کردبوو، هەموو چۆڵ کراون.

هێزە ئەمریکاییەکان پێنجشەممەی ڕابردوویش پاشەکشەیان کرد لە بنکەکەی خۆیان لە شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار.

ژمارێک لە ژێدەرە هەواڵییەکان ئەو پاشەکشەی ئەمریکایان گەڕاندۆتەوە بۆ ترسی هێزە ئەمریکاییەکان لەو پەلامارانەی بەردەوام دەکرێتە سەر بنکەکانیان لە ئێراقدا.

خەڵک و زۆرێک لە کاربەدەستانی ئێراقی خوازیاری چوونەدەری هێزە سەربازییە تیرۆریستییەکانی ئەمریکایی لە خاکی وڵاتەکەیانن.

هەواڵی دیکەیش لە ئێراقەوە ئەوەیە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دوو سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان هاوڕێ لەگەڵ سێ تیرۆریستی دیکە لە پارێزگای سەڵاحەدین هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتە کوشت.

ئەو تیرۆریستانە خەریکی ئامادە کردنی خۆیان بۆ جێبەجێ کردنی پەلامارێکی تەقینەوەیی بوون کە لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە هێرشیان کرایە سەر و کوژران.

سەرپەیڤ

بۆچوونت