عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا کۆتایی ئەم مانگە درێژ کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381309-عێراق_ماوەی_ڕاگرتنی_گه_شته_ئاسمانییه_کانی_تا_کۆتایی_ئەم_مانگە_درێژ_کردەوە
لە ئاگادارییەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عێراقی بڕیاریداوە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 31/5/2020 درێژ بکرێتەوە.‌
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2020 02:43 Asia/Tehran
  • عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا کۆتایی ئەم مانگە درێژ کردەوە

لە ئاگادارییەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عێراقی بڕیاریداوە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 31/5/2020 درێژ بکرێتەوە.‌

بڕیاره‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازیی و یارمەتییە تەندروستییەکان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.

جێی باسە بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی له ‌چوارچێوه‌ی ڕێنماییەکانی خۆپاراستنە لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.