سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ میشێل عەون پشتیوانیی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i384688-سەرۆک_کۆماری_عێراق_لە_پەیوەندییەکی_تەلەفۆنی_دا_لەگەڵ_میشێل_عەون_پشتیوانیی_عێراقی_بۆ_گەلی_لوبنان_دەربڕی
دوای تەقینەوە گەورەکەی لوبنان، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان دامەزراندو پشتیوانیی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2020 00:04 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ میشێل عەون پشتیوانیی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی

دوای تەقینەوە گەورەکەی لوبنان، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان دامەزراندو پشتیوانیی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندان، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان ئەنجامدا و لە بارەی تەقینەوەکەی ئێوارەی ڕۆژی  سێ شەممەی بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە  کە بووە ھۆی گیان لەدەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئەو وڵاتە پێکەوە قسەیان کرد.

لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆماری عێراق پشتیوانی و پشتگیریی حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دوپات کردەوە و پرسە و ماتەمینی خۆشی بۆ کەسوکاری قوریانییەکان دەربڕی و هیوای زو چاکبونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆماری لوبنانیش ستایشی هەڵوێستی سەرۆک کۆماری عێراقی کردو ھاوکات بەبایەخیشەوە باسی هەڵوێستی عێراق و هەستی برایانەی نێوان هەردو گەلی برای کرد.