ئاب 12, 2020 11:55 Asia/Tehran
  • وته‌بێژی سه‌ربازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق: له‌ به‌ فێڕۆدانی خوێنی عیراقییه‌کان خۆش نابین

«یه‌حیا ره‌سوڵ» وته‌بێژی سه‌ربازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە ھێرشەکانی دوێنێی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و کوشتنی کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند:له‌ به‌ فێڕۆدانی خوێنی عیراقییه‌کان خۆش نابین.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لیوا «یه‌حیا ره‌سوڵ» وته‌بێژی سه‌ربازیی «مسته‌فا کازمی»  سەرۆک وەزیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عیراق  رایگه‌یاند: بەزاندنی سنوورو دەست درێژی بۆ سەر ئاپۆڕەیەکی جه‌نگاوه‌ره‌ پاڵه‌وانه‌کانمان به‌هۆی فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی تورکیاوە، بووه‌ته‌هۆی شه‌هید بوونی فه‌رماندی لیوای دووی ناوچه‌ی یه‌که‌م له‌ سەرکردایەتیی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنور و شه‌هید بوونی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێ و برینداربوونی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌ک و ئه‌فسه‌رێکی هه‌واڵگری و دوو له‌ کارمه‌نده‌ هاوه‌ڵه‌کانیان.

«یه‌حیا ره‌سوڵ» وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە‌ ئه‌و قه‌رماندانه‌ ‌ له‌ناو خاکی عیراقدا بوون و چوار کیلۆمه‌تر له‌ هێڵی سنوریی تورکیاوه‌ دوور بوون، وتیشی:ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی تورکیا ده‌بێت رونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت و پێشتریش هۆشداریمان داوه‌ له‌وه‌ی خوێنی عیراقییه‌کان گرانه‌ و له‌ به‌ فێڕۆدانی خۆش نابین.

دوای نیوەڕۆى رۆژى سێ شەممە لەناوچەى باڵەکایەتى لەسنورى قەزاى سۆران فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانى تورکیا ترۆمبیلێکی پاسەوانى سنوریى عێراقیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە چەند ئەفسەرێکی عێراقی لەوانە «عەمید زوبێر حالی» فەرماندەی هێزی سێی پاسەوانی سنور و «محەمەد رەشید» فه‌رمانده‌ی لیوای دووی پاسەوانی سنور لە دەڤەری سۆران کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ

بۆچوونت