ئه‌یلوول 19, 2020 12:29 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پاریس دەکات

وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند مانگی داهاتوو مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ردانی فەڕه‌نسا ده‌کات.

 

 به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یiکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌دیدارێکی نێوان فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژان ئێڤ لۆدریانی هاوتا فەڕه‌نسیه‌که‌ی له‌ پاریس گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی  و ئه‌منی عێراق و گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش کراوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌، له‌دیداره‌که‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فڕه‌نسا باس له‌ پرۆژه‌کانی بواری وه‌به‌رهێنان و که‌رتی ئابووری له‌ عێراق کراوه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ ئاماده‌کاریه‌کان بۆ سه‌ردانی مسته‌فا کازمی بۆ پاریس له‌مانگی داهاتودا کراوه‌.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌، دوای سه‌ردانێکی بۆ لوبنان، ئیمانوێڵ ماکرۆن سه‌رۆکی فڕه‌نسا به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌لایه‌ن سەرۆک وەزیرانی عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و به‌شێک له‌به‌رپرسانی باڵای عێراقه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت