ئه‌یلوول 23, 2020 13:43 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران داوا لە شارومەندانی وڵاتەکەی دەکات کە له ‌سنوره‌کانی عێراق نزیک نه‌بنەوە‌

«ئیره‌ج مه‌سجیدی» باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا، ئەمساڵ لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوڵەتی عێراق سنوورەکانی لە ڕووی کەس ناکاتەوە، ھەر بۆیە شارومەندانی ئێرانیش وا ھەڵدەگرێت کە لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە نزیک نەبنەوە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا داوای له‌ هاوڵاتیانی ئێرانی کرد کە ئه‌مساڵ بە سەرنجدانی ئەوەی کە دەوڵەتی عێراق لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا مۆڵەای ھاتوچۆ بە کەس نادات، به‌هیچ جۆرێک سه‌ردانی عێراق نه‌کەن‌ . 

«ئیره‌ج مه‌سجیدی» باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا رایگه‌یاند: پێویسته‌ هاوڵاتیانی ئێران پابه‌ندبن به‌بڕیاره‌کانه‌وه‌ و به‌هیچ جۆرێک نه‌چنه‌ سنوره‌کانی عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری داوه‌ رێگه‌ به‌هاتنی هیچ گه‌شتیارێک نه‌دات له ئە‌مساڵدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە، داوا له‌هاوڵاتیانی ئێران ده‌که‌ن، ئه‌مساڵ به‌هیچ جۆرێک ، تەنانەت بۆ زیارەتیش لە ھه‌وڵی سه‌ردانکردنی  عێراق دا نەبن، چونکه‌ رێگه‌یان پێنادرێت. 

پێشتر «حه‌سه‌ن ته‌میمی» وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کراوه‌، بۆ داخستنی سنوره‌کانی وڵات و رێگه‌نه‌دان به‌ سه‌ردانیکه‌رانی هیچ وڵاتێک تا ئه‌وکاته‌ی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت