ئاب 05, 2020 17:04 Asia/Tehran
  • ‌ئه‌ستێره‌یه‌کی‌ ڕیاڵ مه‌درید شه‌ڕ له‌ نێوان «پاریس سانجێرمان» و «مانچسته‌ریونایتد» دروست کردووه‌

یانه‌ی‌ «پاریس سانجێرمان»ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ به‌ توندی‌ چۆته‌ کێبڕکێی یانه‌ی‌ «مانچسته‌ریونایتد» له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ «جه‌یمس رۆدریگێز»ی‌ کۆڵمبی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید .

«جه‌یمس ڕۆدیگێز» یه‌کێکه‌ له‌و یاریزانانه‌ی‌ که‌ به‌ ئه‌گه‌رێکی‌ زۆر له‌ گواستنه‌وه‌کانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌ی‌ شاهانه‌ جێ ده‌هێڵێت .

ڕۆژنامه‌ی‌ مارکای‌ نزیکی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌کردووه‌ که‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ «پاریس سانجێرمان» به‌ توندی‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر هێڵ وکێبڕکێی یانه‌ی‌ «مانچسته‌ریونایتد» ده‌که‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ کۆڵمبییه‌ .

مارکا باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ «خۆرخێ میندێز»ی‌ بریکاری‌ جه‌یمس تواناکانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ بۆ یانه‌ پاریسییه‌که‌ پێشنیاز کردووه‌ وئه‌مه‌ش وا ده‌کات به‌ ڕێژه‌یه‌کی‌ زۆر یانە‌ی‌ پاریس سانجێرمان ڕکابه‌رییه‌که‌ له‌ مانچسته‌ریونایتد بباته‌وه‌ .

سەرپەیڤ

بۆچوونت