ئاب 11, 2020 03:16 Asia/Tehran
  • بیست وسێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «گەلاوێژ» بەڕێوە دەچێت

لەژێر دروشمی «ئاسۆ دەدرەوشێتەوە» بیست و سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «گەلاوێژ» لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دەستەی باڵای بنکەی ڕووناکبیریی «گەلاوێژ» بە ئامادەبوونی بەڕێزان (سامی هادی) و (مەلا بەختیار) سەرپەرشتیاری گشتی فیستیڤاڵی «گەلاوێژ» کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە بردو لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە 20 ھەتا 22/ 9/ 2020 بەشێوەی (ئۆنلاین) بیست وسێیەمین فیستیڤاڵی «گەلاوێژ» سازبکرێت.

لە فیستیڤاڵەکەدا  بە سەرنجدانی ئەوەی کە تەواوی چالاکییەکان لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچن، جگە لە بەشداربووانی پێشبڕکێی بوارەکانی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) و ئەندامانی لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، هیچ میوانێک بانگهێشت ناکرێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوی بەشداربووانی پێشبڕکێی هەرسێ بواری (لێکۆڵینەوە، چیرۆک و شیعر) بڵاوبکرێتەوە.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت