• شۆڕشی ئیسلامیی، دیالۆگی شۆڕشگێڕیی، خەبات و تێکۆشانی فەرهەنگی و شارستانییەتی نوێی ئیسلامی

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، شۆڕشێکی فەرهەنگییە کە لەحاند نیزام و شۆڕشەکانی دیکە کە تائێستا ڕووی داوە، بەجۆرێک خۆی بە جیهانیان پێشان داوە.

لەو ڕووەوە ئەوەی وا لە کۆمەڵگای ئێران پاش سەرکەوتنی شۆڕش ڕووی دا، گۆڕانکاری و ڕووداوێک داڕێژراو لەسەر بنەمای دیالۆگی شۆڕشگێڕیی، خەباتی کولتوری و ژیاری نوێی ئیسلامی و بڕوایی بوو.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بەپێچەوانەی ڕەوتی دەسەڵاتدار لە سەردەمی پەهلەویدا کە زیاتر جەختی دەکرد لەسەر شووناسی کەونارایی خەڵکی ئێران، لەنێو سێ مۆدێلی شووناسی دینی، مۆدێلی کەونارایی-ئیسلامی و مۆدێلی ڕۆژاوایی، پشت ئەستوور بوو بە ڕەهەندی مەزهەبی و ئیسلامیی شووناس کە لەمێژووی ئەو سەرزەوینەدا ڕیشەیەکی قووڵی هەیە.

ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەوبارەوە دەفەرموێ: "ئەو پێشکەوتنەی کە گەلی ئێران بەدەستی هێنا، پێناوداری ئەو گۆڕانکارییەیە کە لە نەفسەکاندا ڕووی دا، تا ئەو گۆڕانە بەدی نەهاتبوو، گۆڕانی نەفسانی ڕووی نەدابوو".

سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەریخست کە کولتوری ئیسلامی، ڕیشەی قووڵی لەناخی گەلی ئێراندا هەیە.

شەهید باهونەر لەوبارەوە دەنووسێ: "لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێمەدا، شۆڕشی فەرهەنگیی لەئارادایەو ئەگەر شۆڕشی ئابووری و شۆڕشی سیاسییە، لەسەر بنەمای شۆڕشی فەرهەنگییە، بۆیە ڕیشەی شۆڕش بە فەرهەنگی دەزانین".

خوالێخۆشبوو حوججەتولئیسلام وەلموسلمین هاشمی ڕەفسەنجانییش دەڵێ: "من سەرکەوتنی گەورەو دەسکەوتە سەرەکییەکانی شۆڕشی ئیسلامی لەبواری فەرهەنگییەکەیدا دەزانم، ئەوە دەسکەوتی سەرەکیی ئەو شۆڕشەیە".

ئەمڕۆ بەتێپەڕینی چوار دەیە لە سەرکەوتنی شۆڕش، کولتور و دیالۆگی فەرهەنگی-ئینقلابی، هەروا بوارخۆشکەری پاوەجێ بوونیەتی.

لەوبارەوە تالکوت پارسونز لە بیردۆزانی ناودار لەبارەی کۆمەڵگاگربوونی سیاسیی، بۆ هەر سیستەمێکی سیاسی، لەسەر ئەو ڕایەیە کە پاراستنی سەرچەشنی فەرهەنگی، دەبێتە مایەی یەکگرتوویی ، سەقام، پاوەجێی و لەهەمان کاتدا کارامەیی نیزامی سیاسی ، چونکە پاراستنی سەرچەشنی فەرهەنگی لەڕێی جامعەپذیری، دەبێتە هۆی داکۆکی خەڵک لە نیزام کە سەرچاوەیەکی باشە بۆ شەرعییەتی نیزام.

بێگومان بناغەدانەریی، پەرەی شارستانییەتەکان تەنیا لەسای هەوڵی بەردەوامی مرۆڤەکان مومکینەو یەک لە شاندەرە ئاشکراکانی ژیارەکان، هەوڵ و کۆششی بەردەوامی خەڵکەکانیەتی.

لەئەندێشەی ڕێبەری باڵای شۆڕش، خەڵک دەوری کەم وێنەیان لەژیاری ئیسلامیدا هەیە. بەڕێزی وێڕای شیکردنەوەی شاندەرە ئاشکراکانی قوتابخانەی سیاسیی ئیمام خومەینی(ڕە) لە خەڵک وەک هۆکاری تایبەتی یاد دەکا کە جێی سەرنجی بەتەووەتی ئیمام بووە.

لە قوتابخانەی سیاسیی ئیمام و ڕێبەری، شووناسی مرۆیی، هەم بەنرخ و خاوەن مەزنایەتییە، هەم بەهێز و کارسازە. ئەنجامی بەنرخ بوون و خاوەن مەزنایەتی بوون ئەوەیە کە لە ئیرادەی چارەنووسی مرۆڤ و کۆمەڵگایەک، دەنگی جەماوەر دەبێ دەوری بنەڕەتی ببینێ.

Feb 06, 2018 20:57 Asia/Tehran
بۆچوونت