• ناڵی بەراوەژووی سکرتێری گشتیی ناتۆ، چەواشەکاریی دژ بەئێران

نیگای دووفاقیی رۆژاوا بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا ، ڕاستییەکانی ئێستا ناگۆڕێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی کارتێکەر هەروا درێژە دەدا بە دەورگێڕانی پۆزێتیڤ و ئەرێنی خۆی.

هەوڵدان بۆ "ترساندن لە ئێران" لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا بەئامانجی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی رۆژاوا، پرسێکی نوێ نییەو ئەو سیاسەتە، نیگای ئامرازیی رۆژاوا بەتایبەت ئەمریکا لەو ناوچەیە پێشان ئەدات.

قسەکردن لەبارەی دەوری تێکدەری ئێران لەناوچە، چاونوقاندن لەحاند ڕاستییەکانی ئێستایە کە ڕیشەی لەسیاسەتی دووفاقیی رۆژاوا لەهەڵس وکەوت کردن لەگەڵ وڵاتان داکوتاوە. لەوناوەدا، "یێنس ستولتنبرگ" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) رۆژی چوارشەممە ئیدیعای کرد؛ وڵاتانی ناتۆ نیگەرانی کردەی نائارامکەری ئێران لەناوچەن و بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو کێشەیە، پێکەوە لەهاوکاریی هەواڵگری دان.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە ئیدیعای سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی: "بەپێچەوانەی لێدوانەکانی سکرتێری گشتیی ناتۆ، دەوری شیاو و ئەرێنی ئێران لەچەسپاندنی سەقام لەناوچەی کەنداوی فارس و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن بەشی هەرەزۆری کۆمەڵگای جیهانی دانی پێدانراوەو ئەگەر خەباتی بێ ووچانی ئێران لەدژ گرووپە تیرۆریستییە ناسراوەکان نەبوایە، ئەمڕۆکە زۆرێ لە وڵاتان و شارە ئوروپاییەکان، ئاسایشی پێویستیان نەدەبوو."

بێگومان، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناوچەی ستراتژیکی رۆژاوای ئاسیا، دەورێکی کاریگەری هەیەو ئەوەش بەدەر لە ئیرادەی زاڵ بەسەر هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکان بووە. ئێران، وەک قوربانیی تیرۆریزم، لەهێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیارە وەیشومەیەو شکست هێنانی داعش لە ئێراق و کۆتایی سەروەریی سەرزەوینیی تیرۆریستان لە سوریا، بەهۆی هاوکاریی کارای ئێران لەگەڵ حکومەتە یاساییەکانی ئێراق و سوریاوە هاتووەتەدی. سیاسەتی ڕوونی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، جگە لەوەی کە ناوچەی خستووەتە ئاراستەی"سەقام وهێمنایەتی پاوەجێ"، پەراوێزی هێمنیشی بۆ پێتەختە ئوروپاییەکان بەدیاری هێناوە.

لوتکەی رەوتی دووفاقیی ڕۆژاوا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز، باشووری رۆژاوای ئێران، خۆی دەرخست کە زۆربەی میدیا رۆژاواییەکان خۆیان بوارد لە بەکارهێنانی ووشەی"هەوڵی تیرۆریستی" بۆ تاوانکارییەکەی ئەهواز. ئەو پەلامارە، ماکی ڕاستەقینەی رۆژاوای دەرخست و پێشانی دا ، گەر بەرژەوەندیی وڵاتانی رۆژاوایی مەبەست بێ، چاویان لەڕووی ڕاستییەکان دەنوقێنن.

عەرەبستانی سەعودی لەوێنەی ئەو وڵاتانەیە کە هەردەم داکۆکی دراڤی دەکا لە تیرۆریستان بەڵام لەبەر قازانجی دۆلارە نەوتییەکانی سەعودیا بۆ ڕۆژاوا، ئەو وڵاتە لەژێر سێبەری چەتەری داکۆکیکارانەی رۆژاوا بۆ وێنە ئەمریکا دایە. ئەو داکۆکی کردنەی تەنانەت سووکێتی کران بە عەرەبستانی سەعوودیشی لێکەوتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەو وڵاتە وابەستەیی سیاسی و ئاسایشی هەیە، دەوری تێکدەرانەی ئەو وڵاتە ناکەوێتە بەر سەرنجی رۆژاوا بۆ وێنە سکرتێری گشتیی ناتۆ.

لەڕوانگەی زۆربەی کارناسان و میدیاکان، عەرەبستانی سەعودی، پشتگری لە تیرۆریزم دەکاو دۆلارە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە عەرەبەی دەڤەری کەنداوی فارس، پەرەی داوە بە بارگرژیی لەناوچەی رۆژاوای ئاسیاو ناوچەکانی دیکە. هەرلەو ئاراستەدا، رۆژنامەی ئەمریکی"بۆستۆن گلوب" لەم دواییەدا بەڕەخنە گرتن لە سیاسەتی دووفاقیی واشنگتۆن لەهەمبەر تیرۆریزمدا، نووسی: "هیچ وڵاتێک ئەوەندەی عەرەبستان پشتگری لە تیرۆریزم نەکردووە". ئەو رۆژنامە ئەمریکییە هەروەها دەنووسێ: "هەموو توێژینەوەکان لەبارەی تیرۆریزمی جیهانی باس لەوە دەکەن کە بەشی زۆری پارەی خەرجکراو بۆ داکۆکی لە ئەلقاعیدە، تالیبان، داعش و گشت گرووپە ڕەشەکوژەکان لەلایەن عەرەبستانەوە دابین دەبێ."

"نوام چامسکی" چالاکوانی سیاسی، ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی و زمان ناسی بەناوبانگی ئەمریکیش لەسەر ئەو ڕایەیە کە؛ وەهابی سازی، ئیدەو بیرۆکەگەلی توندڕەوانەن کە زاڵە بەسەر فکری ڕێبەرانی وڵاتی سەعودیاو رژیمی عەرەبستان بڕەپارەیەکی زۆر بۆ دامەزراندنی خوێندنگە وەهابییەکان لە وڵاتانی جۆربەجۆر خەرج دەکا کە کارتێکەریی زۆرمەترسیداری هەیە." ئەو دانپێدانانە، ڕاستیی ئێستای ناوچەی رۆژاوای ئاسیایەو بەهاتنەئارای ئیدیعاگەلێک لەجۆری بانگەشەی سکرتێری گشتیی ناتۆ ناگۆڕدرێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی ئاشتی خواز ، دەورێکی کاراو بەرپرسانە دەبینێ لەناوچەی ستراتژیکی رۆژاوای ئاسیاو جیهاندا .

سەرپەیڤ

Oct 05, 2018 16:41 Asia/Tehran
بۆچوونت