Nov 01, 2019 16:38 Asia/Tehran
  •  پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر سەعدە و سەنعا-
 لەناو چوونی دوو فڕۆکەی شۆڤاری ئەمریکا و سەعوودی

لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی سەعدەی یەمەن لانیکەم ٤ کەسی سیڤیل برینداربوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی  کەناڵی تەلڤەزیۆنی ئەلمەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی  ماڵی شارومەندیکی یەمەنی لە گەرەکی "ئەلعەشە" لە ناوچەی " ئەلباقێم" سەربە ستانی سەعدەیان بۆردومان کردووە.

هەر لەم حاڵە دا، فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی هەڵیانکووتایە سەر ئۆردوگای "ئەلفەریجە" لە ناوچەی "ئەرحەب" لە باکووری سەنعای پیتەختی یەمەن و لەبارەی ژمارەی کوژراوانی ئەم پەرلامارە ئامارێک بڵاو نەبۆتەوە.  گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی شۆڤاری ئەمریکایی لە نزیکی"عەسیر" سەرنخوونبووە. 

سەرتیپ "یەحیا سەریع" گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی لە پەیجی توئیتەری دا نووسی: هێزە یەمەنییەکان بەیانی ئەمرۆ توانیان فڕۆکەیەکی شۆڤاری ئەمریکایی لە چەسنی "ئیسکەن ئیگەل" بە چەکیکی تایبەت لە هێلەکانی شەڕو تێکەڵچوونەکان دا نزیک "عەسیر" لە باشووری عەرەبستان دا سەرنخوون بکەن.  گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوویش باسی لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی شۆڤاری و هێرشکاری هاوپەیمانی سەعوودی کرد لە رۆژئاوای یەمەن دا.

شەڕی هاوپەیمانی سەعوودی دژی یەمەن لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستپێکراوە. پتر لە ١٠٠ هەزار کەس لەمن شەڕە تابە ئێستا بەشێوەی ڕاستەو خۆو یان ناڕاستەو خۆ کوژراون.

سەرپەیڤ

بۆچوونت