Nov 10, 2019 16:52 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری لوبنان لەسەر گرتنەپێشی  ڕێ و شوێنێک بۆ باشتر ڤەکردنی بارودۆخی ئابووری

سەرۆک کۆماری لوبنان جەختی کرد لەسەر پێویستی لەبەرگرتنی ڕێو شوێنی پێویست بە ئامانجی باشتر کردنەوەی دوخی ئابووری ئەو وڵاتە.

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  بنکەی  هەواڵی  ئەلعەهد  میشل عەون  سەرۆک کۆماری لوبنان  ڕۆژی  ڕابردوو  شەمە  لە دانیشتنی  کاربەدەستانی   دارایی  و بانکی  لوبنان  و هەروەها  ئەنجامی  کردەوەی  پێویست بۆ دابین کردنی  پیداویستیەکانی  خەڵک  جەختی کرد .عەون  هەروەها  وەبیریشی  هێنایەوە  کە  دەبێ  بۆ بەرگرتن  لە بڵاو کردنەوەی  دەنگوەکان  و هەواڵی  درۆ  کە بەشی بانکی  و بە تایبەت سەقامی دراڤی  دەکاتە ئامانج بە خەڵکی  ڕابگەینێت  . هەروەها  ڕۆژی  ڕابردوو  دانیشتنێکی  لە کوشکی  بەیت ئەلواست  شوێنی  نیشتەجێ بوونی  سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی دەس لەکار کشاوەی لوبنان بە ئامادە بوونی  عەلی حەسەن خەلیل  وەزیری دارایی  ئەو  وڵاتە و حسین خەلیل  جێگری سیاسی  سکرتێری گشتی بزووتنەوەی  حێزبۆڵڵای لوبنان و حەریری بەڕێوە چوو . لوبنان  لە  17  ئوکتوبرەوە  شایەتی  حۆپیشاندانی جەماوەریە . ئەگەرچی  سەعد حەریری  لە پۆستی  سەرۆک وەزیرایەتی  کشایەوە  بەڵام خۆپیشاندانی جەماوەری هەروا درێژەی  هەیە . یەکێک لە گرینگترین هۆِەکانی خۆپیشاندان لە لوبنان  قەیرانی  ئابووری  و گەندەڵی بەربڵاوی  دەسەڵاتداری لەسەر ئەو  وڵاتە  بە تایبەت  لە بواری  پرسە داراییەکانە .

بۆچوونت