ڕێپێوانی خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە
خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە، لە وەڵام بە بانگهێشتەکەی عەبدولمەلیک حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵا، و لە پێناو داکۆکی لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان، ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
بەشداربووان لەم ڕێپێوانەدا بە دروشمی داکۆکی لە هێزە چەکدارەکان و هاوکێشەی گەمارۆ بەرامبەر بە گەمارۆ، داکۆکیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە هێزە چەکدارەکانی یەمەن. لەم ڕێپێوانەدا شارومەندانی یەمەنی بانگەشەکەی عەرەبستانی سەعوودیان سەبارەت بە کرانەئامانجی مەککەی پیرۆز لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە، بە درۆ و دەلەسە زانی و ڕەتیان کردەوە. خەڵکی سەعدە خوازیاری پاشەکشەی هێزی بیانی لە وڵاتەکەیان بوون و وشداریان دا لەحاند بەردەوامیی دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی یەمەن. خەڵکی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا پێداگرییان کرد لەسەر بەردەوامبوونی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی سەعوودی و داکۆکی لە هێزە چەکدارەکان لە هاوکێشەی گەمارۆ بەرامبەر بە گەمارۆ، شەڕ بەرامبەر بە شەڕ، و هێرشکردنە سەر بنکەی کۆبوونەوەی هێزەکانی دوژمنی سەعوودی، هەتا هەڵگیرانی تەواوی گەمارۆ لەسەر یەمەن.