Nov 10, 2019 18:03 Asia/Tehran
  •  شای ئەردەن کۆتایی پەیوەسبوونی

شای ئەردەن بە فەرمی کۆتایی پەیمانی هاوپێوەند بە کرێ ناوچەکانی "باقورە" و "ئەلغەمەر" لە ڕێککەوتنی ناسراو بە "وادی عەرەبە" لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی راگەیاند.

"عەبدولای دووهەم" شای ئەردەن ئەمرۆ یەکشەممە بە ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەم ڕێککەوتننامەیە گوتی: بە هۆی هەڵوێستەکانی مێژوویی، تاوانێکی گەورەمان داوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە "جەمانە غەنیمات" گوتە بێژی دەوڵەتی  ئەردەن دوو حەوتەی ڕابردوو باسیان لە کۆتایی بەڕێوە چوونی برگەکانی ڕێکەوتننامەی ئەم وڵاتە لەگەڵ رژیمی زایۆنی لەبارەی ناوچەکانیی"باقورە" و "ئەلغەمەر" لە ١٠ـی نۆڤەمبەر، هەواڵی دا و گوتبووی: ئەم دوو ناوچەیە لە بەرواری دیاری کراوە لە ڕژیمی زایۆنی وەردەگرنەوە.

دوو ناوچەی"باقورە" و "ئەلغەمەر" ٢٥ ساڵە بە گوێرەی ڕێککەوتنی وادی عەرەبە لە نێوان تێل ئەبیب و ئەمان، لە لایەن رژیمی زایۆنییەوە بەکڕێ گیردراوە. بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتننایە ،بڕیار بوو ئەم دوو ناوچەیە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە کڕێ رژیمی زایۆنی دابێت و دواتر ئەم ماوەیە بەستراوە بە ڕەزامەندی ئەردەن لەم بوارە دا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت