سەید حەسەن نەسروڵڵا : تیرۆری فەرماندەرانی شەهید سولەیمانی و ئەلموهەندس بەشێک بوو لە نەخشەی سێ قۆڵیی ئیسراییل و ئەمریکا و عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390880-سەید_حەسەن_نەسروڵڵا_تیرۆری_فەرماندەرانی_شەهید_سولەیمانی_و_ئەلموهەندس_بەشێک_بوو_لە_نەخشەی_سێ_قۆڵیی_ئیسراییل_و_ئەمریکا_و_عەرەبستان
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتی : یرۆری فەرماندەرانی شەهید سولەیمانی و ئەلموهەندس هەڵمەتێکی ئاشکرا و بەشێک بوو لە نەخشەی سێ قۆڵیی ئیسراییل و ئەمریکا و عەرەبستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2020 04:08 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵڵا : تیرۆری فەرماندەرانی شەهید سولەیمانی و ئەلموهەندس بەشێک بوو لە نەخشەی سێ قۆڵیی ئیسراییل و ئەمریکا و عەرەبستان

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتی : یرۆری فەرماندەرانی شەهید سولەیمانی و ئەلموهەندس هەڵمەتێکی ئاشکرا و بەشێک بوو لە نەخشەی سێ قۆڵیی ئیسراییل و ئەمریکا و عەرەبستان.

سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان شەوی رابردوو لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی ئەلمەیادین گوتی : تاوانکاریی تیرۆری شەهید سولەیمانی نەک هەر تاوانکاریی ئەمریکیەکان ، بەڵکوو ئیسراییل و عەرەبستانی سعودی و ئیسراییلیش دەستاین تێدا بوو .

گوتیشی : ئەمریکا وایدەزانی  بە تیرۆری شەهید سولەیمانی و ئەلموهەندس ، تەوەری خۆڕاگری کۆتایی  دێت بەڵام ئەم تەوەرە تەنیا سنووردار بەم دوو کەسە نەبووە و نابێت .

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتیشی :عەرەبستان لە مێژە خوازیاری تیرۆری من بووە ، محەمەد بن سەلمان خوازیاری تیرۆری من بووە . 

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بارەی کەسایەتی سەردار سولەیمانییش گوتی : شەهید سولەیمانی تایبەتمەندی و توانایی کاریگەریی زۆری لەسەر ئاشنا و ناسیاوانی خۆی هەبوو و خاوەنی کەسایەتیەکی هەڵکەوتەی ئینسانی بوو .