• کۆبوونەوەی ناڕازیانەی ماموستایانی خانەنشین لە کوردستانی عێراق

مامۆستایانی خانەنشین لە هەولێر لە ناڕەزایەتی بە وەرنەگرتنی مووچەی خۆیان ، کۆبوونەوە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراقیان تاوانبار کرد بە دزی کردن لە سندوقی ماموستایانی خانەنشین .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس ، ژومارێک  لە مامۆستایانی  خانەنشین  ڕۆژی   دووشەمە  لە بەردەم بینای  ئیدارەی  دارایی  هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە . ماموستایانی ناڕازی  ڕایانگەیاند  لە ماوەی سی  ساڵ خزمەتیان  بەشێک لە  مووچەکەیان  بە بیانووی ڕژاندنی مووچەکەیان  لە سەندووقی   خانەنشینی ،نەیاندراوەتێ و ئێستاکە ئەو سندوقە  ناتوانێ  مووچەی  ماموستایان بدات . ماموستایانی ناڕازی لە هەرێمی    کوردستانی عێراق  جەختیان کرد بە ھەبوونی سەندوقگەلی خانەنشینی ئەگەر  دزییان لێ نەکرابایە ، بەرپرسانی کوردستانی عێراق دەیانتوانی مووچەی  خانەنشینەکان لە سەر کات  و بە تەواوی  بدەن . بەڵام  ئێستاکە  ئەو مووچەیە  تەواو نادرێت و هەردوو مانگ جارێک ئەدرێت. لە هەمان حاڵدا ڕۆژی  دوشەممە لە شاری سلێمانی و شارەکانی ناوچەی  گەرمیانی کوردستانی عێراقیش ماموستایانی ناڕازی کە پێشتر  بۆ ناڕەزایەتی  بەرامبەر بە وەرنەگرتنی  مووچەی چەن مانگەیان مانیان لە چوونە سەر پۆل و وانەوتنەوە گرتبوو  هەمیسان خوپیشاندانیان کردو خوازیاری  دانی  بە تەواوی  مووچەی  وەدوا کەوتووی  خۆیان  لە بەرپرسان  بوون .  ئیدارەی  هەرێمی کوردستانی  ئێراق   سەرەڕای  فرۆشی  سەربەخۆی نەوت  لە سێ  ساڵی  ڕابردوودا  نەیتوانیوە  مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بدات و هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سێ ساڵی  ڕابردوودا شایەتی   کۆبوونەوەی  ناڕازیانە  بووە . 

Feb 13, 2018 10:21 Asia/Tehran
بۆچوونت