Aug 12, 2019 07:43 Asia/Tehran
  • وادەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان راگەیاندرا

هەفتەی داهاتوو قۆناخی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و حاجیانی کورد دەگەڕێنەوە هەرێم.

 

دوێنێ  یەک‌شەممە 11ی ئابی 2019 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان راگەیاند "یەکەم گەشتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە 17-8-2019 لە سعودیەوە بۆ هەولێر دەبێت".

نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا "چاوەڕوان دەکەین لەماوەی نزیکەی ٢٠ رۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان لەرێگای هەردوو فڕۆکەخانی سلێمانی و هەولێرەوە".

ئەمساڵ حەوت هەزار و 130 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە.

بۆچوونت