Sep 22, 2019 12:22 Asia/Tehran
  • هاوخەمی دەربڕینی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قوربانیانی تەقینەوەکەی کەربەلا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی تەقینەوەکەی کەربەلا، ئەو ڕووداوەی بە توندی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کو ردستانی ئێراق (پارتی) لە ئاگادارینامەیەکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە؛ نێچیرڤان بارزانی تەقینەوەکەی کەربەلا کە ١٢ کوژراو و ٦ برینداری لێکەوتۆتەوە بە توندی ئیدانە دەکات.

بارزانی هەروەها هاوخەمی دەربڕیوە لەگەڵ قوربانیانی ئەو تەقینەوە و بنەماڵەکانیان و هیوای شەفای خێرای خواستووە بۆ بریندارەکانیش.

پێشتریش مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەو تەقینەوەی بە توندی ئیدانە کردبوو.

بۆچوونت