Oct 08, 2019 13:07 Asia/Tehran
  • لێکدرانەوەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە لە دیداری لاڤرۆف و بارزانیدا

سێرگەیی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سەبارەت بە باروودۆخی ئەم ناوچەیە، ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژاوای ئاسیا و ئێراق بیر و رای گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لاڤرۆڤ هەروەها لە سەفەر بۆ هەولێر چاوی بە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق کەوت و لەگەڵ ئەویش وتووێژی هەبوو.

لاڤرۆڤ ڕۆژی دووشەممە پاش پێنج ساڵ و بۆ یەکەم جار سەردانی ئێراقی کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدارو  وتووێژی ئەنجام دا.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و شاندی هاوڕیی هەروەها لە دیداری عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەبارەت بە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی پەرە پێدانی ئەو پێوەندییانە لە بواری سیاسی، ئاسایشی، ئابووری، زانستی و هەروەها باروودۆخی ناوچەکەیش وتووێژی کرد. 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش دیدار لەگەڵ "محەممەد عەلی حەکیم" هاوتای ئێراقیی خۆیشی وتی: مۆسکۆ گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک بە ئێراقی جێبەجێ دەکات.

لاڤرۆڤ هەروەها لەگەڵ "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆماری ئێراقیش دیداری کرد و سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکان و ڕوودا و وگۆرانکارییەکانی ناوچە بیر و ڕای گۆڕییەوە.

بۆچوونت