کانونی دوھەم 24, 2020 07:49 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی لە عێراق بەدوور بگرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق رایگەیاند، هەرێم ناتوانێت خۆی لە ئێراق دوور بگرێت دەشڵێت، کورد و سوننە لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکادان.

نێچیرڤان بارزانی، لە میانەی بەشداری کردنی پانێڵی تایبەت بەروداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس رایگەیاند، روداوەکانی عێراق کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.

بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، ناکرێت کۆی هۆکاری روداوەکانی عێراق و خۆپیشاندانەکان بۆ دەستێوەردانی دەرەکی بگێڕینەوە، بەڵکو ئەو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە هۆکارگەلێکی هەیە کە دەکرێت هەڵوێستەی لەسەر بکەین.

لەبارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ، بارزانی باسی لەوە کرد، ئەمریکا لەسەر داوای حکومەتی عێراق لە ناو خاکی ئەو وڵاتەدا ماوەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی پێشی وایە نەوەی ئێستای عێراق لە سەردەمی سەدام نەژیاوە و بۆیە داوای ژیانێکی باشتر دەکات.

بۆچوونت