خەلیل حەییە: خۆڕاگری تەنیا ڕێگای وەرگرتنەوەی مافی فەلەستینییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448282-خەلیل_حەییە_خۆڕاگری_تەنیا_ڕێگای_وەرگرتنەوەی_مافی_فەلەستینییەکانە
سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس بە پێداگری لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی خۆڕاگری، خوازیاری پەرەپێدانی بەرەی بەرەنگاربوونەوەی رژێمی زایۆنی لە سەرانسەری ناوچەکەدا بوو.
(last modified 2026-11-21T17:55:40+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2026 15:24 Asia/Tehran
  • خەلیل حەییە: خۆڕاگری تەنیا ڕێگای وەرگرتنەوەی مافی فەلەستینییەکانە

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس بە پێداگری لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی خۆڕاگری، خوازیاری پەرەپێدانی بەرەی بەرەنگاربوونەوەی رژێمی زایۆنی لە سەرانسەری ناوچەکەدا بوو.

 

خەلیل ئەلحەییە بە ئاماژە بە بەردەوامیی پەلامارەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە جەختی کرد کە ئەم ڕژێمە سەرباری ڕازیبوونی خۆڕاگریی فەلەستین بە ڕێککەوتن، ئێستاش هەر بەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی. حەییە خۆڕاگری بە هەموو شکڵ و شێوازێکی بە تەنیا ڕێگای وەرگرتنەوەی خاکی پیرۆز و مافەکانی گەلی فەلەستین زانی و وشداریشیدا کە دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی پەرەی سەندووە بۆ لوبنان، سووریا، عێراق و ئێرانیش. سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس هەروەها بە ئاماژە بە پلانی ناسراو بە ئیسرائیلی گەورە، جەختی کرد لەسەر پێویستیی خۆڕاگری و فراوانکردنی بازنەی خۆڕاگری و خەباتی دژ بە دەستدرێژییەکانی ئەم ڕژێمە و مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکانی بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی حەماس زانی.