دەستکەوتە بەربڵاوەکانی یەمەنییەکان بەرامبەر بە دەستدرێژکارانی سعوودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448284-دەستکەوتە_بەربڵاوەکانی_یەمەنییەکان_بەرامبەر_بە_دەستدرێژکارانی_سعوودی
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئازادکردنی هەزاران کیلۆمەتر لە خاکی وڵاتەکەیان توانیویانە هاوکێشەی دەسەڵات بەرامبەر بە دەستدرێژکارانی سەعوودی بگۆڕنەوە.
(last modified 2026-11-21T17:57:09+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2026 16:10 Asia/Tehran
  • دەستکەوتە بەربڵاوەکانی یەمەنییەکان بەرامبەر بە دەستدرێژکارانی سعوودی

هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئازادکردنی هەزاران کیلۆمەتر لە خاکی وڵاتەکەیان توانیویانە هاوکێشەی دەسەڵات بەرامبەر بە دەستدرێژکارانی سەعوودی بگۆڕنەوە.

 

هێزە یەمەنییەکان بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەوینیی بەربڵاو هاوڕێ لەگەڵ هێرشی مووشەکی و درۆنی توانیویانە ناوچە ستراتیژیکەکان لەوانە مۆخا، زوباب و بابولمەندەب لە ژێر دەستی هێزەکانی سەر بە سەعوودیا دەربێنن. ئەم پێشهاتانە بوونەتە هۆی کەوتنەگەمارۆی ژمارەیەک لە یەکەکانی سەر بە سەعوودیا و پاشەکشەیان. هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها جەختیان کردووە کە ئامانجیان لەم ئۆپەراسیۆنانە دابینکردنی ئاسایشی گەرووی ستراتیژیکی بابولمەندەب و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی عەرەبستانی سعوودی بووە.