ئادار 26, 2020 15:41 Asia/Tehran
  • رێککەوتن لەسەر بودجەو مافە یاساییەکانی ھەرێمی کوردستان مەرجی کوردە بۆ پاڵپشتی کردنی

پەرلەمانتارێکی سەر بە یەکیەتی نیشتمانیی لە ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق ، داکۆکی کردنی کوردی لە "عەدنان زورف"ی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی عێراقی بەستەوە بە رێککەوتن لەسەر ھەندێ بابەت و پرسی بنەڕەتیی ھەرێمی کوردسنان .

 بە پێی راپۆرتی شار پرێس ، ئەڵماس فازیل پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: لەدیارترین ئەو دۆسییانەی دەمانەوێت لەگەڵ سەرۆک وەزیری راسپێردراو لەگەڵی رێکبکەوین بریتییە لە پرسی ماددەی ١٤٠ و ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک و هەموو ناوچە کیشەلەسەرەکان و دۆسیەی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی و ماف و دەستکەوتەکانی کورد لە یاسای بنەڕەتی دا . 

فازیل روونیکردووەتەوە، کوتلە کوردستانییەکان هیچ پارێزێکیان بەرانبەر بە هیچ ناوێک نییە، کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رادەسپێردرێت بەو مەرجەی لەگەڵیدا ڕێککەوتن لەسەر رۆڵ و قورسایی کورد لە کابینەی نوێدا بکرێت .

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە کوتلە کوردستانییەکان کاتێک لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا   دەنگ بە کابینەکەی زورفی دەدەن، کە جگە لە ڕێکەوتن لەسەر ئەو دۆسیانەی پەیوەندیان بە کوردەوە هەیە لایەنە شیعییەکانیش لەنێوان خۆیاندا لەسەر ئەوە رێکبکەون، کە پشتیوانی ناوبراو بکەن.

بۆچوونت