نیسان 07, 2020 17:45 Asia/Tehran
  • شوێنی پیشانگای نێونەتەوەیی  هەولێر بوو بە نەخوشخانەی سارایی تایبەت بە دەرمانی کورونا

کاربەدەستانی شاری هەولێر شوێنی پیشانگای نێونەتەوەیی ئەو شارە یان کردە نەخوشخانەی سارایی بۆ دەرمانی تووشبووان بە کورونا .

بە گوێرەی  ڕاپوڕتی کوردپرێس ماڵپەڕی هەواڵیی خەندان  ڕاپوڕتی دا  کە بە دوای پەرە سەندنی   ئاماری تووشبووان  بە ڤایروسی کورونا لە هەرێمی کوردستان  کاربەدەستانی  ئەو  شارە  شوێنی  پیشانگای نێونەتەوەیی  هەولێریان  کردە  نەخوشخانەی  سارایی  بو دەرمانی  تووشبووانی ئەگەری  بە ڤایروسی کورونا . نەخوشخانەی  سارایی ناوبراو  خاوەنی 250  تەخت بووە  و لە یەکێک لە هوڵەکانی  شوێنی پیشانگای ئامادەکراووە   و  ستافی  دەرمان و کەرەستەی  پێویست لەو دا  هەیە و ئەگەر ژوماری تووشبووان  زۆرتر  بێتەوە هوڵەکانی  دیکەی  پیشانگاش  هەر بەو شێوەیە  دەکرێتە نەخوشخانە . بە وتەی  کاربەدەستانی تەندروستی و دەرمانی  هەولێر  ، ئەو نەخوشخانەیە  تایبەتی  نەخوشانێکە  کە  لە دۆخی تەندروستی باشدان و نیشانەی نەخوشینیان  لاوازە  بەڵام نەخوشگەلێک بە نیشانەی توندتر و حاڵی نالەبارتر  دەگوازرێنەوە بۆ نەخوشخانەی  ڕزگاری .

بۆچوونت