ئه‌یلوول 26, 2020 19:01 Asia/Tehran
  • لە 24 کاتژمێردا تورکیا حەوت جار بۆردومانی ناوچەکانی دهۆکی کردووه

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلول، بۆردومانی گوندێکی سەر بە ناحیەی باتیڤیایان کرد کە لەماوەی 24 کاتژمێردا حەوتەم هێرشە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک.

 

کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی رویسێ-یان لە سنوری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ کرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی بەر خانووی هاوڵاتییانی گوندەکە گەیاندووە و بەهۆیەوە دەرگا و پەنجەرەی ژمارەیەک خانوو شکاون.

هەر بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبیانوی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) حەوت جار بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک-یان کردووە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت