ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەیەکی لەشکریانی ئەمریکی لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i387212-ھێرشی_بە_ڕۆکێت_بۆ_سەر_بنکەیەکی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_ھەولێر
سەرچاوە عێراقییەکان شەوی پێنج شەممە باسی ڕوودانی تەقینەوە لە نزیکی بنکەیەکی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە ھەولێر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2020 19:11 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەیەکی لەشکریانی ئەمریکی لە ھەولێر

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی پێنج شەممە باسی ڕوودانی تەقینەوە لە نزیکی بنکەیەکی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە ھەولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بڕێک لە سەرچاوەکان ژمارەی ئەو ڕۆکێتانەیان کە لەو بنکەیە کەوتووە سێ دانە ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوە عێراقییەکان، دوای داکەوتنی ڕۆکێتەکان ، کۆپتەرەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە گەشت لێ دان و وەک باسی دەکرێت لە ئێستادا خەریکی گواستنەوەی بریندارەکانی ئەم ھەڵمەتەن.

ھێشتا سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق ھێرشەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکەکانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتوونەتە بەر ھێرشی ڕۆکێت.