نەعیم قاسم: شەهید ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەرێکی بێوێنە بوو لە مێژووی هاوچەرخدا
هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پاکی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی، کەسایەتییە دیارەکانی لوبنان بە ڕێزگرتن لە پێگەی بەرزی ئەو ئیمامە شەهیدە، جەختیشیان کرد لەسەر درێژەپێدانی ڕێگای خۆڕاگری و پشتیوانی لە ئارمانجی فەلەستین.
شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە کۆڕ و کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا کە هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پاکی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەدەچوو، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی بە کەسایەتییەکی بێوێنە لە مێژووی هاوچەرخ و ڕێبەرێکی ناوازە وەسف کرد و وتی: بەڕێزیان هەمیشە پشتیوانی خۆڕاگری بوو. شێخ نەعیم قاسم ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پاکی ڕێبەری موجاهدی شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی هەم لە ئێران و هەم لە عێراقی بە نیشانەی ئەمەگداریی خەڵک زانی بەرامبەر بە ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و راشیگەیاند: ڕێگا و ڕێبازی خۆڕاگری بە ڕێبەرایەتیی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی، بەردەوام دەبێ.