وەزارتی دەرەوەی ئێران: هەڵمەتەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445302-وەزارتی_دەرەوەی_ئێران_هەڵمەتەکانی_شەوی_ڕابردووی_ئەمریکا_نموونەی_زەقی_جەنایەتی_جەنگییە
وەزارتی دەرەوەی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر چەن ناوچەیەکی پارێزگا کەناراوییەکانی باشوور و هەروەها دوو پردی سەر هێڵی ئاسنەڕێی مەشهەدی پیرۆزی بە توندی ئیدانە کرد.
(last modified 2026-07-09T13:41:41+00:00 )
ته‌مووز 09, 2026 17:38 Asia/Tehran
  • وەزارتی دەرەوەی ئێران: هەڵمەتەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە

وەزارتی دەرەوەی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر چەن ناوچەیەکی پارێزگا کەناراوییەکانی باشوور و هەروەها دوو پردی سەر هێڵی ئاسنەڕێی مەشهەدی پیرۆزی بە توندی ئیدانە کرد.

وەزارتی دەرەوەی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکای بە جەنایەتی جەنگیی و بنپێکرانی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕگەکانی لێکەیشتننامەی کۆتایی هێنانی شەڕ زانی.وەزارتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە ڕێبەری شەهیدی شۆڕش، ئەم دەسدرێژییانەی بە نیشانەی بێدەسەڵاتیی ئەمریکا بەرامبەر بە ویست و ورەی بەرزی گەلی ئێران زانی و هەڕەشە و گوڕەشەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی و دانپێدانانیان بە پێبەند نەبوون بە لێکگەیشتننامەکەی کۆتایی هێنانی شەڕی بە بەڵگەی سەلمێنەری پەیمانشکێنی و شەڕخوازی دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا وەسف کرد. وەزارتی دەرەوەی ئێران هەروەها پێیشیداگرت لەسەر  خواستی بەبڕشتانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پاراستنی سەروەی نیشتمانی، یەکپارچەیی خاک و سزادانی دەسدرێژکاران.