Aug 23, 2019 19:47 Asia/Tehran
  • ناردنی کاروانێکی چەک ئامێری ئەمریکی بۆ کۆبانی

کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی بریتی لە شەست لۆری داکۆکییە لۆجستیکی-سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەسنوری سملکا لەباکوری عێراق گەیشتە خاکی کوردستانی سوریاو بەرەو کۆبانی چووە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی KRDnwes، بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان لە سەرچاوە خۆجێیەکان، کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی داگری شەست بارهەڵگری داکۆکیی لۆجستیکی-سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بەچوون بۆ کۆبانی کە لەژێرکۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) دایە، گوێزرایەوە پێگەی سەربازیی ئەمریکا لەناوچەی خەراب ئیشیک لە کۆبانی.

ئەو کاروانە سەربازییە هەڵگری ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی ناسراو بە هامری ئەمریکی، تانکەری سوتەمەنی، ماددەی تەقینەوەیی، مەکینەو ئامێرەکانی ڕێگاچێکردن و ژەنراتۆڕەکانە.

شیاوی ئاماژەیە، بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان ئەمریکا لە یەک مانگی ڕابردوودا دەستی کردووە بەناردنی٤٥٠بارهەڵگری چەکەمەنی، کەرەستەو ئامێرەکانی تەقینەوەی جۆربەجۆر بۆ پێگەی خەراب ئیشیک.

ئەو کردانە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە رۆژی ڕابردوو هەواڵی ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەسپێکی یەکەم قۆناخ لە دامەزرانی ناوچەی هێمن لەباکوری سوریا بڵوا کرابۆوە.

بۆچوونت