ئاب 28, 2019 19:08 Asia/Tehran
  • دەست بەکاربوونی شەست و یەکەمین پیشانگای بازرگانیی نێونەتەوەیی سووریا

شەست و یەکەمین پیشانگای بازرگانیی نێونەتەوەیی سووریا بە دروشمی« لە سووریاوە بۆ جیھان» بە بەشداریی زیاتر لە ٥٠٠ کۆمپانیا لە ٣٨ وڵاتی جیھانەوە لە دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە دەستی بەکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، « بەھمەن حسەین زادە» بەڕێوەبەری کۆمپانیای پیشانگا نێونەتەوەییەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دەستپێکی شەست و یەکەمین پیشانگای بازرگانیی نێونەتەوەیی دیمەشق وتی: بەرپا کرانی ئەم پیشانگایە ھاوکات لەگەڵ بایکۆتە ئابوورییەکانی سەر سووریا، گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە.

حسەین زادە وتیشی: ئێران لە تەواوی بوارە ئابووری و بازرگانییەکان و بە تایبەت لە بەشی بیناسازی، ئامادەی سەرمایە دانانە لە سووریاو بەرپا کرانی ئەم پیشانگایە دەتوانێ ببێتە ھۆی پتەوبوونی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات.

«حەسەن دانایی فەڕ» سکرتێری بنکەی پەرە پێ دانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و سووریاو عێراقیش وێڕای وەبیر ھێنانەوەی گرینگایەتیی شەست و یەکەمین پیشانگای بازرگانیی نێونەتەوەیی دیمەشق وتی: کۆمپانیا ئێرانییەکان ئامادە بوونێکی چالاکانەیان لە قۆناغی بنیاتنانەوەی سووریادا دەبێت.

پیشانگای بازرگانیی نێونەتەوەیی دیمەشق لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر قەیرانی سووریا بەشێوەیەکی سنووردارو بەرتەسک بەڕێوە دەبردرا، بەڵام لە دوو ساڵی ئەم دواییە بە سەرنجدانی گەڕانەوەی ھێوری بۆ ئەم وڵاتە بەشێوەیەکی بەربڵاوتر بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ