ئه‌یلوول 02, 2019 16:59 Asia/Tehran
  • گەیشتنی کاروانی سەربازی سوپای تورکیا بۆ ئیدلیبی سووریا

کاروانی سەربازی تورکیا گەیشتە پارێزگەی ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی  ماڵپەڕی هەواڵی تایم تورک، کاروانی سوپای تورکیا بەیانی ئەمڕۆ لە باشووری ئەم وڵاتە ولە تێپەڕگەی سنووری کەفر لوسین گەیشتە ناو خاکی سووریا. لە کاتی هەڵوەشانی ئاگر بڕ لە یەک مانگی ڕابردوو لە دوو پارێزگەی حەما وئیدلیب کە بەهۆی پەلاماری تیرۆریستەکان وگروپەکانی بەر پشتیوانی تورکیا ئەنجامی گرت، هەتا ئێستاکە سوپای سووریا توانیویەتی کۆنترۆڵی ٣٠ ناوچە، بگرێتە دەس. سوپای سووریا لە هەشت مانگی ئەم دواییە پەلاماری بەربڵاوی لەدژی تیرۆریستەکان وگروپە چەکدارەکان لە گردوپەری باشووری ئیدلیب ودەوروبەری باکووری حەما دەسپێکرد ومانگی ڕابردوو توانیی گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لە شارۆچکەی مورک بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. هێزەکانی سووری دوای چوارساڵ داگیرکردنی شاری ستراتژی " خان شێخۆن، لە باشووری پاریزگەی ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە  لەلایەن تیرۆریستەکانەوە ، دووحەوتە لەمەوپیش گەیشتنە ناو ئەم شارەو  بەشگەلێکی گەورە لەو شارەیان لە ژێر چنگی داگیر کەران دەرهێنا. زاڵبوون بە سەر خان شێخۆن ئەم ئەگەریە دەدات بە دەوڵەتی دەمیشق هەتا بە هاسانی بەرەو باکوور یانی " مەعرە ئەلنەعمان" بڕوات ، ناوچەیەک کە بەهۆی پەیوەست بوونی ڕێگاکانی نێودەوڵەتی سووریا بەرەو باکوور، باشوور وڕۆژهەڵات وڕژئاوای ئەم وڵاتە ، گرینگایەتی زۆری هەیە .