پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەیەکی "حەشدی شەعبی" لە ناوچە سەرسنوورییەکانی سووریا
ئهیلوول 17, 2019 09:27 Asia/Tehran
ژێدەرە ئەمنییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئاسمانی کردۆتە سەر بنکەیەکی ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەریی ئێراق (حەشدی شەعبی) لە نزیکی شاری "بوکەمال" لە سنووریی نێوان سووریا و ئێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هێشتا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زەبرو زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارە بڵاو نەبۆتەوە.
ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق داوەتە بەر پە لامار.
ڕژێمی زایۆنی پاش سەرکەوتنە پەیتا پەیتاکانی حەشدی شەعبی لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا، هەوڵێکی بەربڵاوی بۆ وەبن گوشار نانی ئەو ڕێکخراوە جەماوەرییە دەست پێ کردووە.
هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق بە داخوازی دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لەو وڵاتەدان.