ئه‌یلوول 23, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی دیموکراتیکی سوریا لە سنوورەکانی گری سپی دەکشێتەوە

لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بەدیهێنانی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات ، هێزەکانی ئەرتەشی دیموکراتیکی سوریا بە چەکە قورسەکانیانەوە لە سنوورەکانی گری سپی کشانەوە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی گری سپی ، خەلیل حەلفۆ ، فەرماندەری هێزەکانی ئەرتەشی دیموکراتیکی سوریا لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی هاوار نیوز رایگەیاند : لە چوارچێوەی رێککەوتنی سێ قۆڵیی کە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا و ئەرتەشی دیموکراتیکی سوریا وەدەسهاتووە ، دوایین قۆناخ لە میکانیزمی دابین کردنی ئاسایشی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فوراتیش جێبەجێ کراوە و هێزەکانی ئەرتەشی دیموکراتیکی سوریا بە چاودێری  هێزەکانی ئەمریکا ، بنکە و شوێنی سەربازیی خۆیان لە سنووری گوندی نیس تەل تا گری سپی تێک ڕووخاندووە و لەم ناوچەیە لە قوڵایی 5 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ترکیا کشاونەوە .