کوردی سوریا : ئەمریکیەکان لە سنووری تورکیا کشانەوە ، بۆ بەرگری ئامادەین
هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا لە کاردانەوە بە گەف و هەڕەشەکانی ئەردۆغان گوتیان ، سەرۆکی تورکیا بە دوای ئاوارەکردنی دانیشتوانی باکووری سوریایە .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، بە گێڕانەوە لە سکای نیوز ، هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا رایانگەیاند ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە دوای ئاوارە کردنی دانیشتوانی باکووری سوریا و گۆڕینی ناوچەی ئارام بۆ ناوچەی شەڕ و کێشەیە .
ئەم هێزانە وتییشان : ئێمە هەموو بەڵێنەکانمان بە جێ هێنا و هەموو لەمپەرە سەربازیەکانی نێوان دوو ناوچەی تەل ئەبیەز و سیرکنایە مان هەڵگرتەوە و هێزەکانمان بە چەکە قورسەکانەوە لە ناوچەکە کشاندەوە کەچی تورکیا هەروا دەیهەوێ پلانەکانی خۆی لە سوریادا جێبەجێ بکت .
هێزەکانی دیموکراتی سوریا راشیانگەیاند ، هێزە ئەمریکیەکان دوای ئەوەیکە بەڵێنەکانی خۆیان بە جێ نەهێنا ، لە ناوچە سنووریەکان کشانەوە .
هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا لە هەمان کاتدا پێیان داگرت ، بۆ بەرگریی لە خۆمان لە بەرامبەر هەڵمەتی تورکیا گومان ناکەین .
لە لایەکی دیکەوە هەواڵدەریی ئاناتولی راپۆری دا ، تاقمەکانی سەر بە ئەرتەشی بەناو ئازادی سوریا ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەتی ئەگەریی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات تۆکمە کردووە .