Oct 10, 2019 20:15 Asia/Tehran
  • بانگەشەی مایک پۆمپێئۆ لەبارەی پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ،بانگەشەی کرد کۆشکی سپی چرا سەوزێکی بە تورکیا نیشان نەداوە لەبارەی پەلامار بۆ سەر باکووری سوریا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، رۆژی پینج شەممە لە قسەگەلێک دا بانگەشەی کرد ڤاشنگتۆن چرا سەوزی بە تورکیا نیشان نەداوە لەمەر پەلاماردانی باکووری سوریا.  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها  بڕیاری ترەمپ بۆ بردنە دەرەوەی  هێزە ئەمریکاییەکان لە باکووری سوریا بەمەبەستی دوور کردنەوەی ئەم هێزانە لەناوچەی پڕ مەترسی زانیوە. 

سەرەڕای وشداری دانەکانی زۆر لە ناوەوەی ئەمریکا سەبارەت بەگەڕانەوەی تاقمی ترۆریستی داعش، بەڵام  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی بانگەشەکانیی نیگەرانییە بەربڵاوەکان لە بارەی دەرکەوتنی دیسانەوەی داعش لە سوریا بە ناراست زانی و ڕەتیکردەوە.  بانگەشەکانی  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە حاڵێکدا هاتوونەتە ئاراوە کە ئێوارەێ چوارشەممە تورکیا  پەلاماری خۆی بۆ سەر باکووری سوریا دەستپێکردووە و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا یش ئەم پەلامارانەی لە تۆری کۆمەڵایەتی خۆی دا پشت ڕاست کردۆتەوە.

پەلاماری تورکیا بۆ سەر سوریا دوا بە دوای ئەمە ئەنجام داروە کە چەند رۆژ پێش کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو هێزەکانی لە باکووری سوریا دەباتە دەر و خۆی وەرنادات لەپەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا دا. هەڵوێستێک کە بەرەو ڕووی ڕەخنە گازندەی بەربڵاوی کۆر ونێوەندەکانی ئەمریکایی بۆتەوە و زۆر کەس ئەم هەڵوێست گرتنەی ترەمپ یان وەکوو چرا سەوزێک زانیوە بە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا.

بۆچوونت