مهزڵوم کۆبانێ لە دیمانەی لە گەڵ ئەلعەرەبیەدا : بڕگەکانی بەیاننامەی ترکیا و ئەمرکیا قەبوڵ ناکەین
مهزڵوم کۆبانێ، فهرماندهی گشتی هێزهکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) وێڕای تاوانبارکردنی ترکیا بە پێبەند نەبوون بە ئاگربەس لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا جەختی کردەوە بڕگەکانی بەیاننامەی ترکیا و ئەمریکا قەبوڵ ناکەن .
مەزڵوم کۆبانێ، فهرماندهی گشتی هێزهکانی سوریای دیموکرات لهچاوپێکهوتنێکدا لە گەڵ ئەلعەرەبیە لەم بارەوە گوتی : هەموو هێزەکانی خۆمان لە سەرێ کانی کشاندەوە ، هەروەک دەزانن رۆژی شەممە ژمارێک لە شەڕڤانانی بریندارمان لە شارەکە بردە دەر و رۆژی رابردووش هەموو هێزەکانمان لە شارەکە کشاندەوە بەم جۆرە پێبەندی رێککەوتنی پاشەکشەی هێزەکانمان بووین و لە هەندێ ناوچەی دیکەش ئەوە خەریکە جێبەجێ دەکرێ ، بەم حاڵەوە ئێستا دەمانەوێ بێژین وڵاتی ترکیا بەش بە حاڵی خۆی پێبەندی رێککەوتنی ئاگربەس نیە و هەروا پەلامار دەکات .
کۆبانی وتیشی : رەوشەکە ئێستا بەم جۆرەیە ، ئەمریکا و ترکیا هەر کام هەڵوێستی جیاوازیان هەیە ، هەروەک دەزانن ئەمریکا لەنێوان ئێمە و تریکادابوو و شتێک کە ئێمە قەبوڵمان کرد بەپێی ئەوەی کە ئەمریکا بە فەرمی بۆ ئێمەی گواستەوە ، هەمان رێککەوتن لەسەر ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپیە کە ناوچەکانی دیکە ناگرێتەوە ، ئەوە کە ناوچەکانی ئێمە هەڕەشە نەبن بۆسەر ترکیا و هێزەکانی ئێمە لە شاری سەرێکانی و گرێ سپی و هەروەها ناوچەکانی نێوان ئەم دوو شارە تا رێگای نێودەڵەتیی (M4) بکێشنەوە ، ئێمە شتێکی ئاوامان قەبوڵ کرد و ئێستا جێبەجێی دەکەین ، لە بەرارمبەریشدا کاتێ کە ئێمە ئەم هەنگاوە هەڵدەگرین ، وڵاتی ترکیا دەبێ ئاگربەسی داییمی لە سنوورەکان رابگەیەنێ .