تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 17:42 Asia/Tehran
  • دانوستانی پوتین و ئەردۆغان لەبارەی گۆڕانکاریەکانی باکووری سووریا

دانوستانی سەرانی رووس و ترک، بەئامانجی تاووتوێی گۆڕانکاریەکانی باکوری سوریا لە شاری بەندەریی سوچی دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە "سوچی"ی ڕووسیا لەدیدار لەگەڵ "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری ترکیا دۆخی ناوچە سنوریەکانی سوریاو ترکیای بەهەستیار زانی و وتی: دانوستان لەوبارەوە گرینگ و پێویستە.

پوتین هەروەها هیوای خواست، ڕووسیاو ترکیا بتوانن بەلەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی ڕوو لەپەرەیان لەساڵانی ڕابردوودا، دەوری خۆیان بگێڕن لە چارەدسەریی هەموو پرس وبابەتەکان.

"دیمیتری پێسکۆف"ی وتەبێژی پوتین، بەرلەوە وتبووی کە لەدیداری ئەمڕۆی نێوان سەرۆک کۆماری ڕووسیاو ترکیا، پرسی کێشەو ناکۆکیی ئەم دواییەی نێوان واشنگتۆن و ئانکارا دەخرێتەبەرباس و لێکدانەوە.

سەرپەیڤ