تشرینی دووه‌م 07, 2019 08:32 Asia/Tehran
  • فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیاو سووریا مۆڵگەکانی تیرۆریستانیان لە پارێزگای حەڵەب بوردومان کرد

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیاو سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە هەڵمەتێکی هاوبەش دا بنکەی تیرۆریستانیان لە اوچەی سیحارە لە پارێزگای حەڵەبی باکووری سووریا بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، لەم هەڵمەتەدا چەند بنکەی تیرۆریستان تێک و پێک دراو دەیان تیرۆریستیش کوژران.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە: ئەم هەڵمەتە لە تۆڵەی شاڵاوی تاقمی ڕەشەکوژی نوسرە بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان لە شاری حەڵەب ئەنجامی گرتووە.

سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممە هەروەها توانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تاقمی تیرۆریستژئاوای حەڵەب بخاتە خوارە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە تیرۆریستان شەوی پێنج شەممە بە دەیان هاوەن و موشەک گەڕەکە ئاوەدانەکانی شاری حەڵەب لە باکووری سووریایان کردە ئامانج.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ڕایگەیاند: لەم شاڵاوەدا یەک کەس کوژراو یەک کەسی دیکەش بریندار بوو.