تشرینی دووه‌م 08, 2019 17:03 Asia/Tehran
  • مەزلووم کۆبانی: هاوپەیمانی، ڕووسیاو ئەمریکا دەبێ ڕێگربن لە گۆڕانی دیموگرافیای سەریکانی و گرێ سپی

مەزلووم کۆبانی، فەرماندەری گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە وەڵامدانەوە بە لێدوانی ئەم دواییەی وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ڕووسیاو ئەمریکا دەبێ پێش بگرێ بە گۆڕانی دیموگرافیای سەریکانی و گرێ سپی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، پاش لێدوانەکانی خلوسیی ئاکار، وەزیری بەرگریی ترکیا لەبارەی نەچوونەدەری هێزەکانی یەپەگە لەناوچە، مەزلووم کۆبانی، فەرماندەری گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە وەڵامدانەوە بەو قسانە، وتی: "تورکیا لەهەوڵدایە ئامانجەکانی بێنێتەدی لەئاراستەی گۆڕینی دیموگرافیای باکوری سوریا بەکەڵک وەرگرتن لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. تاووتوێی گەڵاڵەی ترکیا لەلایەن سەۆرکایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورک لەچوارچێوەی ئەو گەڵاڵەو پێکهاتنی تیمێک بۆ تاووتوێی ڕەهەند ولایەنەکانی گەڵاڵەی تورکیا بۆ باکوری سوریا زۆر جێی نیگەرانی ومەترسیدارە. ڕێکخراوی نەتەوەکان نابێ ڕێگە بدات پاکتاویی شووناسی ئەنجام بدات".

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، کۆبانی لەدرێژەی قسەکانیدا، وتی: "هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ڕووسیاو ئەمریکا دەبێ ڕێگربێ لەبەردەم گۆڕانی دیموگرافیای سەریکانی وگرێ سپی. ئەوان ناچارن پێبەندی وادەکانیان بن بۆ جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنێک کە بەناوبژیوانیی مایک پێنس و پۆمپێئۆ هاتەدی. خەڵک دەبێ دڵنیا بن کە پاش گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵەکانیان ناکەونە بەر زوڵم و مرۆڤ ڕفێنی".