کانونی دوھەم 21, 2020 17:53 Asia/Tehran
  • مەشقی جەنگی هاوبەشی ڕووسیاو سووریا لە

هێزەکانی سوپای ڕووسیاو ئەرتەشی سووریا لە بەندەری تەرتووسی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە مەشقی جەنگی یان بەڕێوە بردووە.

"ئەلیکساندێر یۆڵداشیف" فەرماندەری مەشقی جەنگی هاوبەشی ڕووسیا و سوریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و سوریا لە بەندەری تەرتووس مەشقەکانیی هاوبەشیان بەمەبەستی پاراستنی چالاکییەئابوورییەکانیی نێو دەوڵەتی لە دەریاکان، ئەنجام داوە.

بە گوتەی" یۆڵداشیف" زیاتر لە دوو ەهزار سەربازی جگەلە حەوت گەمی و بەلەم لە دوو وڵات لەم مەشقی جەنگییانە کەلە ١٨ تا ٢٠ـی ژانڤییە بەڕێوە چوو، بەشداریان کردووە. 

هێزی دەریایی ڕووسیا و هێزی دەریایی سوریا مانگی ڕابردوو دیسەمبەر یش ڕاهینانی هاوبەشییان لە پێگەی دەریایی ڕووسی تەرتووس ئەنجام داوە. شاری تەرتووس دوای لازقییە دووهەمین بەندەری گەورەی لێوارەکانی سوریایە.

سەرپەیڤ