ئانکارا : ئامادەکاری پێویست بۆ پاشەکشێ ئەرتەشی سووریا لە ئیدلەب ئەنجام دراوە
وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا وێڕای ئاماژە بە کۆتایی دانیشتنی شاندەکانی ڕووسی و تورکی لە مسکو هەڕەشەی کرد ئەگەر هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە ئیدلەب پاشە کشێ نەکات ناچار بە کردەوەی سەربازی دەبن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس ، عومەر چیلیک وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا داد و گەشە ئەمڕۆ سێشەمە بە دووپات کردنەوەی هەڕەشەکان دژی ئوپڕاسیونی دژە تڕوڕیستی ئەرتەشی سورویا لە ئیدلەب خوازیاری پاشە کشی دیمەشق بۆ ڕێککەوتنی سووچی بوو . چلیک دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی شاندەکانی ڕووسی و تورکی لە مسکو وتی : ئێمە لەو دیدارانە دا بە ڕووسەکانمان وت کە ئامادەکاری پێویستی سەربازیمان بۆ پاشەکشێ هێزەکانی ئەرتەشی سووری ئەنجام داوە ئەگەر ئەون پاشە کشە نەکەن . وتەبێژی پارتی داد و گەشەی تورکیا شەوی ڕابردوو بە تومەتبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە بنپێکرانی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەب بانگەشەی کرد ئەوە تورکیا نیە کە ڕێککەوتنی س ووچی لە دەڤەری پارێزگای ئیدلەب بنپێ دەکات . هەوڵەکانی تورکیا بۆ ڕاگرتنی پێشڕ ەوی ئەرتەشی سووریا لە ئیدلەب و لاگری لە تڕوڕیستان لە حاڵکدایە کە ئەرکانی گشتی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سورویا چەن ڕۆژ بەرلە ئێستا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک باسی کرد لە درێژەی پێشڕەویەکانی دژە تڕوڕیستان لە پارێزگای یئدلەب زیاتر لە 600 کیلومەتریان لەو ناوچە و حەڵەب ڕزگار کردووە و کونتڕوڵی دەیان شارۆچکە گوند و بەرزایی ئیستراتژیکیان بە دەس هێناوە .