شوبات 22, 2020 12:05 Asia/Tehran
  • گۆترێش ئاگربەسی خێرا لە ئیدلب داوا دەکات

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری ئاگربەسی خێرا لە ئیدلبی سوریا بوو .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، بە گێڕانەوە لە کەناڵی روسیا ئەلیەوم ، ئانتۆنیۆ گۆترێش ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە : دەبێ ئاگربەسی خێرا لە ئیدلب بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە کارەساتی مرۆیی و رێگرتن لە تێکچوونی زیاتری رەوشەکە دامەزرێ .

 ناباراو گوتیشی : بۆ نزیک بە ساڵێک شایەتی پەلامارە زەوینیەکانی حکومەتی سوریا بەپشتیوانیی پەلامارە ئاسمانیەکانی روسیا بووین و  ئەم مانگە تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزە حکومەتیەکانی سوریا روویدا .

 گۆترێش لە نیۆیۆرک بە پەیامنێرانی گوت : ئەم کامووسەی کە بووەتە هۆی ئازار و کێشەی زۆر بۆ خەڵکی سوریا دەبێ بوەستێ . هەر ئێستا دەبێ بوەستێ .