ئادار 24, 2020 09:30 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا لەگەڵ ئەسەد سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژاوای سووریا

وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق دیداری کرد و دوایین ڕوودا و گۆرانکارییەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە و تەبایی و ڕێککەوتنی نێوان ڕوسیا و تورکیا لەسەر دامەزرانی ئاگربڕ لە ئیدلبی خستە بەر باس و وتووێژ.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ؛ "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سووریا و "سێرگەیی شۆیگو"ی وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لەو دیدارەدا سەبارەت بە باروودۆخی ناوچەی ئەلجەزیرە (سێ پارێزگای ڕەقە، دەیروزوور و حەسەکە) و بەردەوام بوونی ڕەوتی دزرانی نەوت و سامانی سووریا لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە وتووێژ و راوێژ کرا.

لەو دیدارەدا هەروەها هەنگاوە هەڵگیراوەکان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە بۆ دامەزراندنی ئاسایش و پاوەجێی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە و هەوڵەکانی ڕووسیا لە ئاستی ناوچە و جیهان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان و تێکشکاندنی گەمارۆ و پێشگری بە تەریک خرانەوەی سووریا شی کرایەوە.

لە وتووێژی نێوان "بەشار ئەسەد" و "سێرگەیی شۆیگۆ" هەروەها هاوکاریی وەزارەتخانەکانی بەرەڤانی و هێزە چەکدارەکانی سووریا و ڕووسیا خرایە بەر باس و لێکدانەوە و دوو لایەن هۆگریی خۆیان راگەیاند بەرامبەر بە بەرز کردنەوەی ئاستی  هاوکارییەکانیان.

سەرپەیڤ