کوژرانی دەیان لاوی سوریایی لە لیبی
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە کە تورکیا لە رێگەی چەندین گرووپی چەکداری سوری کە دژی حکومەتی سوریەن و لە رووی ماددی و لۆجیستییەوە پاڵپشتیان دەکات گەنجانی سوری کە ژمارەیەکیان تەمەنیان خوار 18 ساڵییە چەکدار دەکات و دواتر رەوانەی وڵاتی لیبیایان دەکات بۆ ئەوەی لە دژی هێزەکانی حەفتەر شەڕ بکەن.
کۆمەڵەکە لە ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی " ژمارەیەکی زۆری گەنجان لە ئیدلیب و ناوچە گوندییەکانی باکووری حەلەبەوە بە ناوی کارکردن دەچن بۆ عەفرین و تەنانەت هەندێکیان بەبێ ئاگاداری کەسوکاریان دەڕۆن. لەوێش لەلایەن گروپەکانی سەر بە تورکیاوە دەکرێنە چەکدار و رەوانەی لیبیا دەکرێن تا لە پاڵ حکومەتی تەرابلوس لە دژی هێزەکانی حەفتەر شەڕ بکەن".
راپۆرەکە دەڵێ : " هەتا ئێستا نزیکەی 150 نەوجەوانی سوریایی رەوانەی لیبیا کراون و زۆربەیان لە رێگەی گروپی سوڵتان مورادەوە بووە و نزیکەی 16 لەو نەوجەوانانە کوژراون".
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا 287 چەکداری سوری لە لیبیا کوژراون.