May 23, 2020 12:09 Asia/Tehran
  • تورکیا کاروانێکی لۆجستیکی دیکەی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە سوریا نارد

سەرچاوە سوریاییەکان راپۆریان دا تورکیا کاروانێکی لوجستیکی دیکەی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە سوریا ناردووە .

 

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ، تورکیا 3 لۆری و ئۆتومبێلی ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیکیی دوانیوەڕۆی ھەینی لە رێگەی تێپەڕگەی عەدوانیە لە رۆژاوای شاری سەرێکانی لە پارێزگەی حەسەکە بردووەتە نێو خاکی سوریا .

تورکیا لە 18 ی ئایاریشدا بۆ توند کردنی ئامادەبوونی سەربازیی خۆی و دانانی شوورەی جیاکەرەوە لە سەرێکانی ، کەلوپەلی لۆجستیکی ناردبووە ئەو ناوچەیە .

ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی نەھێشتنی تیرۆریستان ، چەند بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سوریای داگیر کردووە .

دەستدرێژیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا  و پشتیوانی کردنی لە تاقمە تیرۆریستیەکان روبەڕووی شەرمەزارکرانی بەرفراوانی نێودەوڵەتیی بووەتەوە .  

 

سەرپەیڤ