ئاب 04, 2020 18:56 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندیی دژی ئەمریکی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

دانیشتووانی ناوچەگەلێکی پارێزگای «دێرۆزوور» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ دژایەتی لەگەڵ بوونی لەشکریانی ئەمریکی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمیی سووریا(سانا)، ئەم ناڕەزامەندی دەربڕین و خۆپیشاندانانە دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە ڕۆژی یەکشەممە یەکێک لە گەورەپیاوانی ھۆزی «ئەلعەکیدات»ی گوندی « ئەلحوائیج» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «دێرۆزوور» لە ئەنجامی تەقەی چەکدارێکی «ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، کوژرا.

ناڕەزامەندی دەربڕینەکان گرژی و تێکھەڵچوون لەگەڵ ھەسەدەی لێ کەوتەوەو لە ئەنجام دا سێ کەس لە خەڵکی گوندەکە بریندار بوون.

شەوی ڕابردو.وش گوندی « زەبیان» لە باکووری پارێزگای دێرۆزوور» شایەتی ناڕەزامەندیی جەماوەری دژی ھێزەکانی سەربە ئەمریکا بوو.

دانیشتووانی گوندە عەرەب نشینەکانی پارێزگاکانی «دێرۆزوور»و «ڕەققە»ی سووریا لەمێژە بەرامبەر بە ھەڵس و کەوتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات و بوونی لەشکریتنی ئەمریکی لەو ناوچانە ناڕازین.

سەرپەیڤ