ئاب 11, 2020 03:40 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» شەوی سێ شەممە باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراوی کرد لە باشووری شاری «سەریکانی» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند، لەم تەقینەوەیەدا چەند لەشکرییەکی تورکیا بریندار بوون.

شاری «سەریکانی» لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە لە لایەن سوپای تورکیاو تاقمە تیرۆریستەکانی ژێرفەرمانیەوە داگیر کراوە.

دوابەدوای داگیرکاریی تورکیا، شارەکانی باکووری سووریا جاروبار تەقینەوەی ترۆمبیل و یان ماتۆڕێکی بۆمب ئاخنکراو بە خۆیانەوە دەبینن.

لە ئێستادا ناوچەگەلێکی باکووری سووریا لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیادایە.

سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو گەلێک جار دەستدرێژیی کردووەتە سەر خاکی سووریا. تورکیا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستەکانە لە سووریا. سنووربەزاندنەکانی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ