ئه‌یلوول 23, 2020 03:38 Asia/Tehran
  • ھەوڵی ئەمریکا بۆ تێوەگلاندنی ئاڵمانیا بە کێشەی سووریاوە

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی سێ شەممە جارێکی تر بۆ ڕەزامەند کردنی کاربەدەستانی ئاڵمانیا لەمەڕ بەشداری کردنیان لە شەڕی سووریاو یان خۆیان وتەنی خەباتی دژی داعش بە داکۆکیکردن لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات(ھەسەدە) بەرەو بەرلین وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وای بڵاو کردەوە کە، جەیمز جفری نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا یەکشەممەی حەوتەی ڕابردوو سەردانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان کردو لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی خۆجێیی وتووێژی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە: جفری ٢٠ سپتامبەر واتە یەکشەممەی ئەم حەوتەیەش لە کۆبوونەوەگەلێکی جیاجیادا لەگەڵ کاربەدەستانی ھێزەکانی سووریا دیموکرات، بەرپرسانی لایەنە کوردییەکان و نوێنەرانی ھۆزەکانی «دێرۆزوور» لە باکووری سووریا وتووێژی کردووە.

جفری لە ڕەوتی ئەو دیدارانەی لە سەر پێویستیی ھەوڵی بەردەوام بۆ دڵنیا بوون لە توانەوەی داعش پێی داگرتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی داگرتووە: جفری دوای گەشتەکەی بۆ باکووری سووریا ھەروەھا بەرەو ھەولێری ھەرێمی کوردستلن وەڕێ کەوت و لەوێ دا چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم کەوت و سەبارەت بە ھەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سەقام و پاوەجێیی و خەباتی دژی تاقمە توندڕەوەکان لەم ناوچەیە وتووێژی کردووە.

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لعوە دەکات کە ئەمڕۆ ٢٣ی سپتامبەر جفری دەگاتە شاری یەرلین ھەتا لە بارەی ڕەوشتی سووریا لەگەڵ کاربەدەستانی ئاڵمانیا قسە بکات.

سەرپەیڤ